وێنەكێشان بە چەندین وێنەی جوان، دەتوانن گوزارشت لە چەندەها بیرۆكە و ناخ و بابەت بكەن، كە هەر وێنەیەك كۆمەڵێك مانا دەگەیەنێت و هەنگاوێكی جوانە كاتێك وێنەكێشێك كارێكی لەم جۆرە دەكات، بەم دواییە لە وڵاتانی كیشوەری ئەمەریكا، دیاردەیەكی تازە دەركەوتووە، ئەویش بە وێنەكێشانی شەقام و شوێنە گشتییەكانە، شێوەی وێنەكەش لە وێنەی (3D) دەچێ، واتە وێنەی سێ رەهەندی كە لە راستەقینە دەچێت، تەنانەت ئەو بوارە بۆتە هونەرێكی تازە و لە چەندین شەقام و شوێنە گشتییەكانی وەك ئیكوادۆر و ئەرژەنتین، ئەمەش رەنگە لە داهاتوودا ببێتە هونەرێكی تازە لە بواری وێنەكێشان و دیاردەیەكی نوێ لە ژیانی خەڵك.