بە خۆراك سترێس بەلاوەنێ

بە خۆراك سترێس بەلاوەنێ
سترێس Stress بەشێكە لە ژیانی رۆژانەمان، گەلێك رێگا هەن بۆ سووككردنی، یەكێك لە رێگا كاریگەرەكان بریتییە لە پەیڕەوكردنی چەند جۆرێكی خۆراك. هەوڵ بدە كە بە لای كەم بۆ ماوەی یەك هەفتە یان تا كاتی سووكبوونی سترێسەكە دووركەویتەوە لەو خۆراك و خواردنەوانەی كە ماددەی كافائین Caffeine بە رێژەی بەرز لەخۆدەگرن وەكو شوكولاتە، قاوە، چای، كاكاو، نوشابە گازدارەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان. كە هەستتكرد بارە دەروونییەكەت بەبێ كافائین باشترە، ئەو كاتە هەوڵ بدە كە بە یەكجاری واز لە خواردن و خواردنەوە كافائینییەكان بهێنیت كە هیچ زیان بە تەندروستیت ناگەیەنێت، بەڵام ئەوەش لە یادمەكە كە لەوانەیە هەست بە چەند نیشانەیەك بكەیت لە لەشتدا لەبەر وازهێنان لە كافائین وەكو سەرئێشەیەكی توند كە بەگشتی پاش تێپەڕبوونی 18 كاتژمێر بەسەر راگرتنی كافائین سەرهەڵدەدات و بۆ ماوەی یەك تا دوو رۆژ بەردەوام دەبێت پاشان لەخۆیەوە نامێنێت. جگە لە كافائین، هەوڵ بدە كاربۆهیدراتی ئاڵۆز یان نیشاستە زیاتر لە شەكرەكان هەڵبژێریت. هەروەها سەوزە و میوە زیاتر بخۆ، بەم شێوەیە و بە جۆراوجۆركردنی خۆراك گرژيی دەمارەكان و هەستكردن بە هیلاكی سووكتر دەبێت. دڵنیابە لەوەی كە رۆژانە زێتر لە 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، چونكە كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە ماندووبوون و گرژبوونی دەمارەكان.
Top