خەردەل Mustard سوودی زۆری هەیە بۆ ریجیمی خۆراك لەوكاتەی كە هەر كەوچكێك خەردەل تەنیا 3.5 كالۆری وزە و 0.2 گرام چەوری لەخۆدەگرێت، هەروەها سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا 3 كە سوودی تەندروستی زۆری هەیە، پێكهاتە گرنگەكانی تری خەردەل بریتین لە: پرۆتین، كالسیۆم، ریشاڵ Fiber، ئاسن، مگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، زینك، هەروەها سیلینیۆم كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی خەردەل بریتین لە: زیادكردنی دەردانی لیك 8 جار پتر لە حاڵەتی ئاسایی لەكاتی خواردندا، ئەمەش یارمەتی كرداری هەرسكردنی خۆراك دەدات، تاودانی میتابۆلیزم Metabolism كە بریتییە لە كرداری بەدەستهێنانی وزە لە خۆراكەوە، لەناوبردنی هەندێك جۆری بەكتریا و كەڕوو، كەمكردنەوەی نیشانەكانی پەیوەست بە وەستانی یەكجارەكی عادەی ئافرەتان Menopause وەكو خەوزڕان و تەزووە گەرمەكان، رێگرتن لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان، كەمكردنەوەی نیشانەكانی كۆئەندامی هەناسە لە تووشبووان بە رەبو و هەوكردنی بۆڕی هەناسە و كڕانەوە یان سووتانەوەی قوڕگ، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزیمی جومگەكان لە ئازار و ئاوسان و سخبوون، دابەزاندنی پەستانی خوێن، رێگرتن لە سەرهەڵدانی نۆرەی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەر، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە خەردەل گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە.