گرنگی دانەوێڵەی جۆراوجۆر

گرنگی دانەوێڵەی جۆراوجۆر
گرنگی جۆراوجۆركردنی دانەوێڵە جگە لە بەهای خۆراكی لەوەدایە كە زۆربەی خەڵك لە دانەوێڵەكان زیاتر گەنم دەخۆن و گەلێك كەس هەستەوەری بەرانبەر بە پرۆتینی گلوتین Glutin كە لە گەنمدایە دەنوێنن بە شێوەی سووربوونەوەی پێست و ئازاری جومگە و ناڕحەتی لە كۆئەندامی هەرسدا. دانەوێڵەی تەواوی Whole grains وەكو وەكو شۆفانOats، گەنم، جۆ، گەنمەشامی، ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرن، بۆ نموونە شۆفان و جۆ ماددەكانی بیتا گلوكان Beta-glucans لەخۆدەگرن كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێندا، هەروەها دانەوێڵەی وەكو ئەمارانت Amaranth ترشی فریولیك Ferulic acid لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. بەگشتی جۆرەكانی دانەوێڵەی تەواو دەوڵەمەندن بە ریشاڵ كە رۆڵی هەیە لە جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێندا بە پێچەوانەی دانەوێڵەی سافكراو كە دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەیەكی خێرای ئاستی شەكری خوێن. لەبەر گرنگی پێكهاتەكانی دانەوێڵە هەوڵ بدە كە دانەوێڵەی جۆراوجۆر بخەیتە خۆراكتەوە نەك تەنیا گەنم.
Top