باشترین سەرچاوەی مـــاددە دژەئۆكسانەكان

باشترین سەرچاوەی مـــاددە دژەئۆكسانەكان
تاكە شوێن لە دەرەوەی لەش كە سەرچاوەیە بۆ هەموو جۆرەكانی ماددە دژەئۆكسانەكان كە گرنگن بۆ تەندروستییەكی باش بریتییە لە خۆراكێكی هاوسەنگ كە خۆراكی سروشتی، خۆراكی تەواو Whole، ئۆرگانیك Organic لەخۆبگرێت كەمترین مامەڵەی فیزیایی و كیمیایی لەگەڵدا كرابێت. هۆكارەكە بە سادەیی ئەوەیە كە تەندروستی باش جگە لە ڤیتامین E و ڤیتامین C و بیتاكارۆتین، لەش پێویستی بە هەموو رەنگ و چێژە سروشتییەكانی خۆراكی جۆراوجۆرەوە هەیە وەكو فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و كارۆتینۆیدەكان Carotenoids كە رەنگەكانی زۆربەی سەوزە و میوە و خۆراكە سروشتییەكان پێكدێنن. ئەمەش هەرگیز نایەتە دی نە بە رێگای خۆراكە پرۆسێسكراوەكان Processed foods كە رەنگ و چێژی دەستكرد لەخۆدەگرن نە هەتا بە رێگای بەكارهێنانی باشترینی یاریدەدەرە خۆراكییەكان Dietary supplement كە ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرن.
Top