رۆژانە چەند وزەت لە خۆراكەوە پێویستە؟

رۆژانە چەند وزەت لە خۆراكەوە پێویستە؟
وزە Energy پێویستە بۆ بەردەوامبوونی ژیان هەتا ئەگەر جوولە ئەنجام نەدرێت. بە جوولە یان گرژبوونەوەی ماسوڵكەكان بڕی وزەی پێویست زیاتر دەبێت. وزە بە كالۆری یان كیلۆ جول پێوانە دەكرێت. یەك كالۆری Calorie (كە دەكاتە 4.18 كیلۆ جول KJ) بڕی ئەو وزەیە كە پلەی گەرمی یەك كیلۆگرام ئاو بۆ یەك پلەی سانتیگراد بەرزدەكاتەوە. بڕی وزەی پێویست لە خۆراكی رۆژانە لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازی هەیە بە گوێرەی تەمەن، قەبارەی لەش، درێژی باڵا، رەگەز، ستایلی ژیانی رۆژانە، شوێنی جوگرافی، تەندروستی كەسی. پیاوێكی ئاكتیڤ كە تەمەنی 22 ساڵ و بەرزی باڵاكەی 180 سانتیمەتر بێت پێوستی بە بڕێكی وزەی زیاتر هەیە لە ئافرەتێكی تەمەن 60 ساڵ كە بەزری باڵاكەی 150 سانتیمەتر بێت. بەگشتی بۆ پیاوێكی ئاسایی 2500 كالۆری و بۆ ئافرەتێكی ئاسایی 2000 كالۆری وزە پێویستە لە رۆژێكدا كە لە خۆراكەوە وەردەگیرێت، كەسانی وەرزشوان و كرێكار پێویستییان بە وزەی زیاتر هەیە. بە پێی رێنمایی رێكخراوی فاو FAO كەمترین تێكڕای وزەی پێویستی رۆژانە بریتییە لە 1800 كالۆری.
Top