گۆشتی سوور Red meat بە هەر شێوەیەك ئامادەبكرێت چێژێكی خۆشی هەیە، سەرچاویەكی باشە بۆ پرۆتین و كانزای ئاسن، بەڵام لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە گۆشتی سوور پەیوەندی بە شێرپەنجەی ریخۆڵەوە هەیە. وا باشە كە بڕی گۆشتی سوور لە خۆراكدا هەفتانە سنووردار بكرێت بۆ 680 گرام یان رۆژانە زێتر نەبێت لە 70 گرام بۆ پێگەیشتووان. هەر چەند بڕی گۆشتی رۆژانە زیاتر بێت هێندە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە زیاتر دەبێت. هەورەها ئەمەش روونكراوەتەوە كە زیاد خواردنی گۆشتی سوور پەیوەندی بە شێرپەنجەی گەدە و مەمك و میزڵدانیشەوە هەیە. ئەمەش ئاشكرایە كە زیاد خواردنی گۆشتی سوور پەیوەندی هەیە بە توشبوون بە نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی ئەلزهایمەر، زیادبوونی كێش و قەڵەوی، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن.