هۆكاری ئارەقەكردنی لەپی دەستەكان

هۆكاری ئارەقەكردنی لەپی دەستەكان
ئارەقەكردنی لەپی دەستەكان Sweaty palms ئەگەرچی حاڵەتێكی باو نییە، بەڵام تووشبوو تا رادەیەكی زۆر بێزار و نیگەران دەكات، هۆكاری راستەقینەی هێشتا بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام میكانیزمەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی چالاكی كۆئەندامی دەماری سیمپەپاوی Sympathetic كە هانی گلاندەكانی ئارەقە لە دەستەكان دەدات بۆ زیاتر ئارەقەكردن بە بێ بوونی هاندەرە سروشتییەكانی ئارەقەكردن وەكو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان شێداری هەوا. ئارەقەكردن رێگایەكە كە لەش بە هۆیەوە پلەی گەرمی رێكدەخات، لەش ملیۆنەها گلاندی چەوری هەیە كە نیوەیان كەوتوونەتە ناوچەی دەستەكان. ئەگەرچی بە سترێس یان شەكەتی دەروونی توندی ئارەقەكردنەكە زیاتر دەبێت، بەڵام ئەمە سەلمێنراوە كە هۆكاری جەستەیی لەپاڵە نەك دەروونی كە خۆی لە تێكچوونی فرمانی كۆئەندامی دەماری سیمپەپاویدا دەبینێتەوە، تا ئێستاش هۆكارە قووڵەكان لەپاڵ ئەم تێكچوونە نەزانراون. خۆشبەختانە ئێستا گەلێك دەرمان لەبەردەستدان بۆ كۆنترۆلكردنی ئارەقەی لەپی دەست ئەگەرچی چارەسەری یەكجارەكیش نەبن، بەڵام تووشبوو دەتوانێت كە بەم گرفتەوە بە وەرگرتنی دەرمان ژیانێكی ئاسایی بەرێتە سەر.
Top