تامیسكە Cold sores بریتییە لە بڵۆقی پڕ لە شلە كە بە هۆی ڤایرۆسی HSV-1 روودەدات، بڵۆقەكان بە ئازار و بە خورشت لە دەوری دەم و لووتدا سەرهەڵدەدەن. ئەگەرچی سترێس و نەخۆشی بەتایبەتی هەڵامەت و ئەنفلوەنزا ئەگەری سەرهەڵدانی تامیسكە زیاد دەكەن، بەڵام هۆكاری چەسپاوی سەرهەڵدانی تامیسكە هێشتا بە تەواوی نەزانراوە. تامیسكە نەخۆشییەكی درمە بە خێرایی بە بەركەوتن دەگوازرێتەوە، بۆیە یەكێك لە رێگا كاریگەرەكانی خۆپاراستن بریتییە لە پاكوخاوێنی و شووشتنی دەستەكان و دووركەوتنەوە لە بەركەوتن بە كەسانی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلیان. رێگاكانی دیكەی خۆپاراستن بریتین لە: ستایلێكی ژیانی تەندروستییانە و خۆراكی هاوسەنگ، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی رێگرتن یان سووككردنی سترێس وەكو خەوێكی دروست، بەكارهێنانی تەكنیكەكانی خۆخاوكردنەوە. تەنیا لەوكاتەدا دەكرێ كە بە بەكارهێنانی كرێم یان دەنكی تایبەت رێگای لێبگیرێت ئەگەر نیشانەكانی سەرەتای تامیسكە هەستییان پێبكرێت بەر لە سەرهەڵدانی بڵۆقەكان كە بریتین لە هەستكردن بە نیمچە سووتانەوەیەك لە شوێنێكی بچووكی دیاریكراو لە دەوری دەم و لووتدا. تا ئێستا نە ڤاكسین نە دەرمانێكی تاییبەت لەبەردەستدا نییە بۆ خۆپاراستن لە تامیسكە یان هەتا بۆ چارەسەرێكی یەكجارەكی لە كەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە.