زەردێنەی هێلكە كۆلیستیرۆلی تێدایە

زەردێنەی هێلكە كۆلیستیرۆلی تێدایە
زەردێنەی هێلكە Egg yolk نزیكەی 200 ملگم كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، كەواتە لە لایەنی پزیشكییەوە خواردنی بڕی زیادی زەردێنەی هێلكە ئاستی كۆلیستیرۆل بەرزدەكاتەوە، بەڵام پسپۆڕانی خۆراك جەخت لەوە دەكەنەوە كە چەورە تێرەكان Saturated fatو چەورە نێوەندەكان Trans fats زیاتر لەو خۆراكانەی كە كۆلیستیرۆلیان تێدایە وەكو هێلكە ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن بەرزدەكەنەوە. بۆ پێگەیشتووان وا باشترە كە بڕی كۆلیستیرۆل لە خۆراكی رۆژانەدا زیاتر نەبێت لە 300 ملگم. ئەوانەی كە نەخۆشیی شەكرە یان نەخۆشی دڵیان هەیە نابێ رۆژانە پتر لە 200 ملگم كۆلیستیرۆل لە خۆراكەوە وەربگرن، بۆیە لەكاتی خواردنی یەك هێلكە رۆژانە باشترە كە هیچ خۆراكێكی دیكە نەخورێت كە كۆلیستیرۆلی تێدابێت، بەڵام دەكرێ كە بە شێوەیەكی رەها سپێنەی هێلكە بخورێت كە سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین و هیچ كۆلیستیرۆلیشی تێدا نییە. ئەو كەسانەی كە كۆلیستیرۆلی بەرزیان هەیە، واباشە كە هەفتانە زیاتر لە سێ زەردێنەی هێلكە نەخۆن، هەروەها ئەوانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە، نابێ هەفتانە پتر لە دوو زەردێنەی هێلكە بخۆن.
Top