كەموزەترینی خۆراكەكان

كەموزەترینی خۆراكەكان
خۆراكی تەندروستییانە و كەم وزە گرنگە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی چەوری لەش و خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵ و شێرپەنجە. وەكو سەرچاوەی پرۆتینی تەواو، سپێنەی هێلكە كە تەنیا 53 كالۆری لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگرێت، مەحار Oyster كە 60 كالۆری لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگرێت، پاقلەی سۆیا كە 141 كالۆری لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگرێت دەكەونە پێشەوەی لیستەكەوە. سەوزەكان بەگشتی بڕی كەمیی كالۆری كەم لەخۆدەگرن لەبەر رێژەی بەرزەكەی ئاو و ریشاڵی نەتواوە، لە هەموویان كەموزەتر بریتین لە: كەرەوز، خاس كە لە هەر 100 گرامدا تەنیا 14 كالۆری لەخۆدەگرن، هەروەها سپێناغ كە 24 كالۆری لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگرێت. میوەكانیش لەبەر رێژەیەكی بەرزی ئاو وزەیەكی كەم لەخۆدەگرن، بۆ نموونە قەیسی، شووتی. بەرهەمەكانی ئەلبانی كەم چەوری بەتایبەتی شیری كەم چەوری Skimmed milk كەمترین وزە لەخۆدەگرێت.
Top