قاوەی رەش Black coffee گەلێك ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو كافائین، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، كالسیۆم، فلۆریاید، فۆسفۆر، لەگەڵ ڤیتامینەكانی K، B2، B3، B5، B9. سوودە تەندروستییەكانی خواردنەوەی قاوەی رەش بریتین لە: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، رۆژانە خواردنەوەی كوپێك یان پتر لە قاوەی رەش رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی پاركیسنۆن، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە، هەروەها قاوەی رەش ترشی كافائیك Caffeic acid لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. خواردنەوەی زێتر لە 4 كوپی گەورەی قاوەی رەش لە رۆژێكدا رێژە بەرزی كافائین دابین دەكات كە دەبێتە هۆی سەرئێشە، هەستكردن بە ناڕەحەتی و نائارامی، خەوزڕان، هەروەها لەوانەشە كە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەتایبەتی كە بڕی كافائینی رۆژانە لە 300 ملگم زیاتر بێت لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری لەبارچوون لە ئافرەتی دووگیاندا. خواردنەوەی زیاتر لە 4 كوپی گەورە لە قاوەی رەشی فلتەرنەكراو ماددە دایتەرپینەكانی Diterpenes وەكو كافیستۆل Cafestol كاهوۆل Kahweol لەخۆدەگرێت كە ئاستی كۆلیستیرۆل و ماددەی هۆمۆسیستین بەرزدەكاتەوە.