خواردنی تەماتە 2- 3 جار لە هەفتەیەكدا رۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی Depression و كەمكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی تەماتە رۆژانە ئەگەری سەرهەڵدانی نیشانەكانی خەمۆكی بە رێژەی 52% كەم دەكاتەوە، میكانیزمەكەش دەگەڕێتەوە بۆ رێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكانی تەماتە كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە گەلێك نەخۆشی بەتایبەتی ماددەی لایكۆپێن Lycopene كە رەنگە سوورەكەی بە تەماتە داوە و سوودی تەندروستی دیكەشی هەیە وەكو خۆپاراستن لە: تووشبوون بە نۆرەی دڵ و شێرپەنجەی پرۆستات، زووپیربوون Premature aging، شێرپەنجەی سییەكان و شێرپەنجەی گەدە و میزڵدان و پەنكریاس و ملی منداڵدان، ئاوی سپی لە هاوێنەی چاودا Cataract، هەروەها دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن.