سوودەكانی مێوژ

سوودەكانی مێوژ
مێوژ Raisins چەندین سوودی تەندروستی هەیە، چەوری كەم و وزەیەكی بەرز و گەلێك ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت. مێوژ بە یەكێك لەو خۆراكانە دادەنرێت كە رێژەیەكی بەرزی لە ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری فینۆلەكان Phenols تێدایە كە گرنگن بۆ پاراستنی خانە لە كاریگەرییەكانی كرداری ئۆكسان Oxidation و دواخستنی پیربوون لە جەستە و مێشكدا، هەروەها رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و چەندین جۆری شێرپەنجە، ئەمە جگە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا. مێوژ رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی دەم و رێگرتن لە گەشەی بەكتریا و هەوكردنی پوك، هەروەها ریشاڵی تواوە لە جۆری ئینیولین Inulin لەخۆدەگرێت كە گرنگە بۆ تەندروستیی كۆڵۆن و پاراستنی لە شێرپەنجە.
Top