هۆكارە زانستییەكانی هەڵچوون

هۆكارە زانستییەكانی هەڵچوون
هەڵچوون یان زوو توڕەبوون یان نەمانی ئارامی Impatience و بەرگەگرتن لە چەند حاڵەتێكی دیاریكراودا بە ئاسایی لە قەڵەم دەدرێت، بەڵام كە لە رادە بەردەر بوو یان زوو دووبارەبێتەوە ئەوكاتە هۆكاری تایبەتی هەیە، بۆ نموونە زیانی لابەلای گەلێك دەرمان بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی كە بۆ كۆنترۆلكردنی خەمۆكی و شیزۆفرینیا و پەركەم بەكاردەهێنرێن، تووشبوون بە ئۆتیزم Autism یان پەركەم(فێ). لەكاتی چاكبوونەوە یان دووركەوتنەوە لە هەندێك جۆری راهاتن Addiction وەكو وازهێنان لە جگەرە، لێرەدا وەكو كاردانەوەیەك زۆر جار هەڵچوون روودەدات. زەبر بۆ ناوچەی سەر یان مێشك كە دەبێتە هۆی گۆڕان لە گەیەنەرە دەمارییەكاندا Neurotransmitters، هەروەها زەبری دەروونی Emotional traumas وەكو دڵشكاندن یان شكاندنەوە، مردنی كەسێكی نزیك یان خۆشەویست، لەدەستدانی كار و پیشە، تووشبوون بە نەخۆشییەكی ترسناك وەكو شێرپەنجە. ئەگەر هەستت بەوە كرد كە زوو هەڵچوون و تووڕەبوونەكەت لە رادەبەدەرە یان نائاساییە، ئەوا پێویستە كە زوو سەردانی دكتۆر بكەیت بۆ دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكەی.
Top