مۆزی سەوز یان مۆزی زەرد؟

مۆزی سەوز یان مۆزی زەرد؟
مۆزی سەوز Green Bananas هەندێك سوودی تەندروستيی زیاتری لە مۆزی گەییوی زەرد هەیە. مۆزی سەوز رێژەیەكی بەرزتر و جۆرێكی تایبەتی نیشاستە لەخۆدەگرێت كە بە نیشاستەی خۆڕاگر Resistant starch ناسراوە كە بە هەمان شێوەی نیشاستەی ئاسایی هەرس ناكرێت چونكە لە ریخۆڵە بە نەگۆڕاوی تێدەپەڕێت هەر وەكو ریشاڵی نەتواوە، هەروەها یارمەتی هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان دەدات و دەبێتە خۆراك بۆ بەكتریای سوودبەخشی ریخۆڵە و كۆڵۆن هەروەها لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت. ئەم جۆرەی نیشاستە هەستكردن بە تێربوون پەیدا دەكات لە رێگای كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەرس و هۆرمۆنەكانی تێربوون Satiety hormones، جگە لەمە رێژەی سووتاندنی چەوری زیاد دەكات بە هۆی رێگرتن لە بەكارهێنانی كاربۆهیدرات بۆ وزە بەمەشەوە رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، هەروەها هەستییاری خانەكان بۆ هۆرمۆنی ئینسولین زیاتر دەكات ئەمەش یارمەتی تووشبووان بە نەخۆشيی شەكرە دەدات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن.
Top