شەكرە دووانییەكان Disaccarides لە ئەنجامی یەكگرتنی دوو شەكری یەكانەوە پەیدا دەبن. زۆربەی شەكرە دووانییەكان شەكری سادەن، بۆ نموونە شەكری ئاسایی یان سوكرۆز Sucrose كە لە یەكگرتنی مۆلیكیولی گلوكۆز و فركتۆز پێكهاتووە، شەكری شیر یان لاكتۆز Lactose (گلوكۆز و گالاكتۆز)، شەكری جۆ یان ماڵتۆز Maltose كە لە دوو مۆلیكیولی گلوكۆز پێكهاتووە. شەكرە دووانییەكان وەكو شەكرە یەكانییەكان چێژی شیرینیان هەیە و وزەیەكی خێرا بە لەش دەبەخشن، هەروەها زیاد خواردنیان لە لایەنی تەندروستییەوە پەسەند ناكرێت لەوكاتەی كە شەكر بە ژەهری سپی و دوژمنی دڵ ناوزەد دەكرێت و چەندین گرفتی تەندروستی پەیدا دەكات، جگە لەمانەش شەكرە دووانییەكان پێویستییان بە ئەنزیمی تایبەت هەیە تا ببنە شەكری سادە، بۆ نموونە لاكتۆز پێویستی بە ئەنزیمی لاكتێز Lactase هەیە كە لە گەلێك كەسدا كەميی ئەم ئەنزیمە گرفتی تەندروستی پەیدادەكات، شەكری سوكرۆزیش پێویستيی بە ئەنزیمی سوكرێز Sucrase هەیە.