كەرەوز Celery بۆ پیاوان 3 سوودی سەرەكی هەیە: یەكەم، پێكهاتەكانی كەرەوز توانای سێكسی پیاو زیاد دەكەن لەگەڵ باشتركردنی كوالیتی شلەی تۆواو و فرمانی گلاندی پرۆستات. دووەم، كانزا گرنگەكانی كەرەوز رۆڵیان هەیە بۆ نوێبوونەوەی وزەی لەش. سێیەم، كەرەوز یارمەتی دروستبوونی هۆرمۆنی ئەندرۆستینۆن Androstenone دەدات كە لەگەڵ ئارەقەدا دەردەدرێت. پێكهاتە ئۆرگانیكەكانی كەرەوز رۆڵیان هەیە بۆ فراوانكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و هاندانی سووڕی خوێن لە كۆئەندامی نێرینەدا. كەرەوز چەندین كانزا و ڤیتامین و ماددەی دژەئۆسكان لەخۆدەگرێت كە گرنگن بۆ بەرهەمهێنان و باشتركردنی كوالیتی سپێرم و شلەی تۆواو كە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە نەزۆكی. هەروەها كەرەوز ماددەی كۆومارین Coumarin لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە لە پاراستنی قەبارەی گلاندی پرۆستات و كیسی تۆواودا.