بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension هۆكارێكی بەهێزە بۆ نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك و نەخۆشی گورچیلە، نیشانەی نییە بۆیە بە بكوژی بێدەنگ Silent killer ناسراوە. بۆ خۆپاراستن پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: كێشی لەشت لەژێر كۆنترۆڵدا بهێڵەوە چونكە كێشی زیاد 2-6 جار ئەگەری بەرزبوونەوی پەستانی خوێن زیاد دەكات، بەردەوام مەشقی وەرزشی ئەنجام بدە كە ئەگەری تووشبوون بە رێژەی 20- 50% كەم دەكاتەوە، بڕی خوێ لە خۆراكی رۆژانەتدا كەم بكەوە، دووركەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول، بە هەموو رێگایەك خۆت لە سترێس بە دوور بگرە، هەروەها پێویستە كە ئەم ماددە خۆراكییانە رۆژانە لە خۆراكەوە دابین بكەیت: پۆتاسیۆم كە لە سەوزە و میوە و ماسی و ئەلباندایە، كالسیۆم كە بە پلەی یەكەم لە شیر و بەرهەمەكانی شیردایە، مەگنسیۆم كە بە رێژەیەكی باش لە سەوزە گەڵا تاریكەكان و نۆك و دانەوێڵەدا هەیە، زەیتی ماسی كە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمیگا3 بۆ نموونە ماسيی ماكاریل و سالمۆن، سیر كە بە خۆراكی پزیشكی ناسراوە رۆڵی هەیە لە كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێندا.
Top