خۆراك بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن

خۆراك بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن
یەكێك لە گرفتەكانی پەیوەست بە كۆنترۆڵنەكردنی كێشی لەش بریتییە لە نەبوونی توانا بۆ راگرتنی ئارەزووی بەردەوام كراوە بۆ خواردن. هەندێك جۆری خۆراك سروشتییانە رۆڵیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن، بۆنموونە رۆژانە سێوێك بخۆ، كاربۆهیدراتی دروست هەڵبژێرە وەكو پاقلەمەنییەكان و نیسك و مۆزی سەوز و پەتاتەی سارد كە نیشاستەی باش لەخۆدەگرن و ئارەزووی خواردن كەم دەكەنەوە، سركە Vinegar یان ترشی ئەسیتیك Acetic acid كە دەخرێتە سەر خۆراكی كاربۆهیدراتی ئەوا رۆڵی دەبێت لە هێشتنەوەی شەكری خوێن لە ئاستێكی جێگیردا بەمەشەوە نایەڵێت كە ئارەزووی خواردن زیاد بكات بەتایبەتی لە نێوان ژەمە سەرەكییەكانی خۆراكدا، شوكوڵاتەی تاریك Dark Chocolate رۆڵی هەیە لە كپكردنی زیادبوونی ئارەزووی خواردنی پەیوەست بە لایەنی دەروونی چونكە رێژەی ئیندۆرفینەكان Endorphins لە ناو مێشكدا زیاد دەكات كە رۆڵیان هەیە لە هەستكردن بە كامەرانی و هێوربوونەوە، بیبەری سووری تیژ، كاكڵەكان Nuts هاندەرن بۆ كپكردنی ئارەزووی خواردن و هەستكردن بە تێربوون بۆ ماوەیەكی باش.
Top