ئەم خۆراكانە نەدەیتە منداڵەكەت

ئەم خۆراكانە نەدەیتە منداڵەكەت
خۆاراكی تەندروستییانە لە هەموو لایەنێكەوە گرنگی بێ پایانی هەیە بۆ منداڵ. هەرگیز وا باش نییە كە منداڵ هەرچی داوای بكات لە خۆراكی ناتەندروستییانە بۆی دابین بكرێت،بەڵكو پێویستە كە لە هەموو نەریتە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك دووربخرێنەوە، وەكو شیرینيی زۆر، چەوريی زۆر، بەتایبەتی چەورییە خراپەكان، نوشابە گازدارەكان یان كاربۆنكراوەكان، خۆراكە قوتووبەندەكان. بۆ نموونە، باشترە كە منداڵ لەم خۆراكانە و هاوشێوەكانیان دوور بخرێنەوە: هۆت دۆگ Hot dogs، خۆراكی ئامادەكراوی پاكێتكراو Prepackaged lunches، سۆدا Soda، خۆراكيی خێرا Fast food، تێكەڵەی دانەوێڵە وشەكرSugary cereals. یەك دانە هۆت دۆگ 4 گرام چەوریی تێر و 540 ملگم سۆدیۆم لەخۆدەگرێت لەگەڵ ئاوێتەی نایترێتەكان كە پەیوەندیان بە شێرپەنجەی كۆڵۆنەوە هەیە. خۆراكی ئامادەكراوی پاكێتكراو رێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان و خوێ لەخۆدەگرن. سۆدا بە شەكر باركراوە، زیان بە ددان دەگەیەنێت و هیچ بەهایەكی خۆراكیی نییە. خۆراكی خێرا بە چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان و خوێ باركراوە.
Top