چی كاریگەریی دەكاتە سەر قەبارەی تۆواو

چی كاریگەریی دەكاتە سەر قەبارەی تۆواو
ئەو هۆكارانەی كە كاریگەریی دەكەنە سەر قەبارە و كوالیتی تۆواو Semen بریتین لە: بڕی خواردنەوەی ئاو و شلە، جۆری خۆراك، چەندێتی سێكسكردن، تەمەن، تەندروستیی كەسیی. لەش رۆژانە پێویستی بە بڕی پێویستی شلە هەیە بۆ راپەڕاندنی فرمانەكان و دروستكردنی قەبارەی تەواوی تۆواو، زیاد وەرزشكردن و زیاد خواردنەوەی ئەلكهول دەبنە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش، بۆیە ئەگەر زوو شلە قەرەبوو نەكرێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی شلەی تۆواو. تەمەن و تەندروستیی كەسیی كاریگەریی راستەوخۆ دەكەنە سەر قەبارەی شلەی تۆواو، تا پیاو بەتەمەندا بچێت بڕی تۆواو كەم دەبێتەوە، هەروەها زیاد ئەنجامدانی سێكس قەبارەی تۆواو كەم دەكاتەوە، پێچەوانەی ئەمەش راستە. چەندین نەخۆشی دەبنە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی تۆواو Hypospermia وەكو گیرانی جۆگەی پرژاندنی تۆواو، گەڕانەوەی تۆواو بۆ ناو میزڵدان، هەوكردن، گرفتی هۆرمۆنی.
Top