شیرەی گێلاسی رەش Black cherry juice چەندین سوودی تەندروستی هەیە چونكە گەلێك ماددەی كیمیایی رووەكی Phytochemicals و دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت. لە راستیدا، شیرەی گێلاسی رەش زیاتر لە 17ماددەی دژەئۆكسانی جیاواز لەخۆدەگرێت. رەنگە رەشەكەی گێلاس دەگەڕێتەوە بۆ ئەنتۆسایانینەكان Anthocyanins كە چالاكی دژی هەوكردنیان هەیە. شیرەی گێلاسی رەش گرنگە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، هەروەها ماددەی میلاتۆنین Melatonin لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەتایبەتی رەقبوونی خوێنبەرەكان. شیرەی گێلاسی رەش رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی ئاستی ترشی یوریك Uric acid لە خوێندا بە رێژەی 15%، ئەمەش سوودی زۆری هەیە بۆ سووككرنی نیشانەكان لە تووشبووان بە نەخۆشيی بەگەكان (گاوت Gout) كە بریتییە لە نیشتنی كریستالەكانی ترشی یوریك لە جومگەكاندا بەتایبەتی جومگەی پەنجەی گەورەی پێ لەگەڵ سووربوونەوە و ئازارێكی توند.