وروژێنەرەكانی نەخۆشيی سەدەف

وروژێنەرەكانی نەخۆشيی سەدەف
ئەگەرچی تا ئێستا هۆكاری تەواوی نەخۆشيی سەدەف Psoriasis نەزانراوە، بەڵام پسپۆران جەخت لەوە دەكەنەوە كە سستمی بەرگريی لەش بە چەند هۆكارێكی تایبەتەوە دەوروژێت و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشيی سەدەف. ئەم وروژێنەرانەی كە لەوانەیە نیشانەكان سەختتر بكەن یان بۆ یەكەم جار ببنە هۆی سەرهەڵدانی سەدەف ئەمانەن: زەبر یان برینداربوونی پێست وەكو بڕینی پاش تاشین، پێوەدانی مێروو، بڵۆق، سووتان بە تیشكی خۆر Sunburn، هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە بە بەكتریا یان ڤایرۆس، دەرمان وەكو ستیرۆیدەكان و دەرمانی مەلاریا و هەندێك دەرمانی كۆنتڕڵكردنی پەستانی بەرزيی خوێن، سترێس یان شەكەتی دەروونی، خواردنەوەی ئەلكهول، جگەرەكێشان، كەشی سارد بەتایبەتی كەشی سارد و وشك بە پێچەوانەی كەشی گەرم نیشانەكانی نەخۆشی سەدەف زیاتر دەكات، گۆڕان لە ئاست و هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، بۆ نموونە لەكاتی باڵغبووندا نیشانەكان زیاتر و لەكاتی دووگیانیدا نیشانەكان سووك دەبن، بەڵام پاش منداڵبوون دووبارە نیشانەكان سەرهەڵدەدەنەوە.
Top