لە بەرانبەر شاشەكانی تەلەڤزیۆنی 3D چاویلكەیەیەكی تایبەت كە بە چاویلكەی 3D ناسراوە بەكاردەهێنێرێت بۆ بینینی وێنەی 3 رەهەندی. لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە بەكارهێنانی چاویلكەی 3D دەبێتە هۆی تێكچوونی بینین بۆ ماوەیەكی كاتی لەبەر ئەوەی كە فشار دەخاتە سەر چاوەكان بۆ فۆكەسكردن لەسەر تەنە نزیك و دوور و تەنیشتەكان لە یەك كاتدا، ئەمەش زیاتر لە گەنجەكاندا بەدی دەكرێت. هەروەها لەوانەیە كە چاویلكەی 3D ببێتە هۆی ماندووبوونی چاوەكان Eye Strain و سەرئێشە، چونكە چاوەكان شاشەیەكی فلاتی تەلەڤزیۆن دەبینن بە وێنەكانی 3D، ئەمەش وا لە چاوەكان دەكات كە بە گرانی فۆكەس بكەن و زانیاری بدەنە مێشك، بە مانایەكی دیكە، ماسوڵكەكانی چاو زۆر ماندوو دەبن كە دەبێتە ئەگەری ئازار لە چاو و ناوچەی سەردا. هەروەها بەكارهێنانی چاویلكەی 3D بە درێژایی سەیركردنی هەر فیلمێك كە لە كاتژمێرێك زیاترە، وا لە ماسوڵكە بچووكەكانی دەوری چاو دەكات كە بە خێرایی بیلبیلەی چاو Pupils فراوان و تەسك بكەنەوە بە گوێرەی چڕی رووناكی و كۆنتڕاست Contrast و گۆڕانی خێرا لە دووری و نزیكیی وێنەكاندا، ئەمەش قورسایی زیاتر دەخاتە سەر فرمانی چاوەكان و هیلاكیان دەكات. لە لایەكی دیكەوە، بەكارهێنانی هەمان چاویلكە لە لایەن چەندین كەسدا بەتایبەتی لە شوێنە گشتییەكانی وەكو سینەما لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری گواستنەوەی چەند نەخۆشییەكی پێست ئەگەر پێش بەكارهێنان بە گیراوەیەكی دژەمیكرۆب پاك نەكرێتەوە.