سیسركە نەخۆشی دەگوازێتەوە

سیسركە نەخۆشی دەگوازێتەوە
سیسركە Cockroaches لەوانەیە كە وەكو مۆڵگەیەك بێت بۆ چەندین جۆری بەكتریا وەكو سالمۆنێللا Salmonella، ستافیلۆكۆكەس Staphylococcus، ستریپتۆكۆكەس Streptococcus و رۆڵی هەبێت لە گواستنەوەیاندا، ئەم بەكتریایانە دەبنە هۆی چەندین جۆری نەخۆشی هەوكردن لە مرۆڤدا وەكو سكچوون و ژاراویبوون بە خۆراك، هەروەها سیسركە لەوانەیە كە ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان Polio virus بگوازێتەوە. وەكو مێشی ناو ماڵ، سیسركە لەسەر پاشماوەی خۆراك و زەوی ژووری چێشتخانە و پاشەڕۆی مرۆڤدا دەژی، بەكتریا لەناو كۆئەندامی هەرسی سیسركەدا دەژی و گەشە دەكات و لەوانەیە كە بۆ ماوەی چەند مانگێك یان چەند ساڵێك بمێنێتەوە و لەگەڵ پاشەڕۆكەیدا بگاتە سەر رووی مێز و دیوار و قاپ و قاچاغ و خۆراك. سیسركە لە رێگای رشانەوە یان بڵاوكردنەوەی پاشەڕۆكەی بەسەر خۆراكدا نەخۆشی دەگوازێتەوە بۆ ئەو كەسەی كە خۆراكە ئالوودەبووەكە دەخوات. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كە لەوانەیە سیسركە رۆڵی هەبێت لە پەیدابوونی هەندێك جۆری هەستەوەری لە مرۆڤدا.
Top