نیشانەكانی خەمۆكی لە هەرزەكاردا

نیشانەكانی خەمۆكی لە هەرزەكاردا
خەمۆكی لە هەرزەكاردا بە 3جۆر خۆی دەنوێنێت: یەكەم، بێ مەزاجی یان دڵتوندی Blue واتە كە هەرزەكار غەمگین دەبێت لە ئەنجامی گرفتێك یان ونكردنی شتێكی بەهادار، ئەمە حاڵەتێكی سادەیە و كاریگەری ناكاتە سەر چالاكی رۆژانە و گەلێك جاریش بە نەخۆشی یان خەمۆكی دانانرێت. دووەم، خەمۆكی سووك Mild depression كە بریتییە لە مەزاجێكی غەمبار یان نزم لە زۆربەی رۆژەكاندا بە لای كەم بۆ ماوەی 2 ساڵ لەگەڵ كەمبوونەوەی یان نەمانی ئارەزوو بۆ ئەو شتانەی كە پێشان پێیان دڵخۆش دەبوو، هەروەها كەمبوونی وزە و تەركیز لەگەڵ تێكچوونی خەو و خۆراك، كەمبوونەوەی قەناعەت و كەمبوونەوەی هەستكردن بە خۆشی. سێیەم، خەمۆكی قووڵ یان خەمۆكی گەورە Major depression كە بە توندی كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر كار و خوێندن و خواردن، نیشانەكانی بریتین لە: گرفتی سەخت لە خەودا، نەمانی حەز و ئارەزوو بۆ چالاكییە ئاساییەكان، هەستكردن بە نائۆمێدی و بێ بەهاییWorthless، زیادبوونی ئەگەری بەكارهێنانی دەرمان و خواردنەوەی ئەلكهول، فەرامۆشكردنی بایەخدان بە ئەندام و جلوبەرگ و پاك و خاوێنی، زیاد نیگەرانبوون سەبارەت بە تەندروستی، بەردەوام دەركەوتنی چەند نیشانەیەكی جەستەیی وەكو سەرئێشە یان پشت ئێشە یان دڵەكزێ..تاد، گوێنەدان بە سەلامەتی جەستە، تێكچوونی هەڵسوكەوت، ئەگەری خۆكوشتن.
Top