فاسۆلیای تەڕ

فاسۆلیای تەڕ
فاسولیای تەڕ Green Beans بەهایەكی خۆراكی بەرز و بایەخێكی تەندروستی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ تەندروستیی ئێسك لەبەر رێژە بەرزەكەی سیلیكۆن. فاسولیای تەڕ سەرچاوەیەكی باشە بۆ كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە دوو گروپی ماددە دژەئۆكسانن و گرنگی تەندروستی زۆریان هەیە و رۆڵی بەرچاویان هەیە لە كەمكردنەوەی هەوكردنەكان بەتایبەتی هەوكردنی جومگە، پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، پاراستنی تەندروستی ئێسك. پێكهاتە گرنگەكانی فاسولیای تەڕ بریتین لە: پرۆتین، ڤیتامینەكانی A، B1، B2، B3، C، K، كانزایەكانی پۆتاسیۆم، كالسیۆم، فۆسفۆر،مەنگەنیز، ئاسن، كۆپەر، سیلیكۆن، مەگنسیۆم، هەروەها ئۆمیگا 3، ریشاڵ. سوودە تەندروستییەكانی تری فاسولیای سەوز بریتین لە: پاراستنی كۆڵۆن لە نەخۆشی، بەهێزكردنی ماسوولكە، بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا.
Top