بەهای خۆراكی دەنكە رەزیانە

بەهای خۆراكی دەنكە رەزیانە
دەنكی رەزیانەseeds Fennel رۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش و دابەزاندنی ئاستی كۆلیتسیرۆل لە خوێندا، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە لەبەرئەوەی كە دەنكی رەزیانە چەندین ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: ڤیتامینەكانی A، B1، B2، B3، C، E، لەگەڵ كانزایەكانی مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، زینك، كالسیۆم، كۆپەر، سیلینیۆم، ئاسن. هەر 100گرام دەنكی رەزیانە نزیكەی 40 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت كە رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ رێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش و دابەزاندنی كۆلیستیرۆل و خۆپاراستن لە قەبزی، هەروەها كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی دەنكی رەزیانە بریتین لە: پاككردنەوەی ریخۆڵە لە ماددەی زیانبەخش، دابەزاندنی پەستانی بەرزیی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ. خواردنی كەوچكێكی كوپ لە دەنكی رەزیانە لەپاش ژەمەكانی خۆراكدا هاندەرە بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك و بۆنی هەناسەش خۆش دەكات، هەروەها توانای تەركیزكردن باشتر دەكات. دەنكی رەزیانە ماددەی دژەئۆكسانیش لەخۆدەگرێت كە گرنگن بۆ خۆپاراستن دژی شێرپەنجە و هەوكردنەكان و كاریگەرییەكانی پەیوەستن بە پیربوون.
Top