ئایا ریجیم خەمۆكی پەیدا دەكات؟

ئایا ریجیم خەمۆكی پەیدا دەكات؟
خۆراكی چەور و شیرین چەند گۆڕانێكی كیمیایی لە شانەكانی مێشكدا پەیدا دەكەن، بۆیە لەكاتی ریجیمدا گەلێك كەس دوچاری حاڵەتێكی نزیك لە نیشانەكانی پەیوەست بە وازهێنان لە راهاتن لەسەر دەرمان دەبنەوە. گۆڕان لە كیمیای مێشك یان كۆئەندامی دەمار Neurochemistry كە لەگەڵ ریجیمدا روودەدات دەبێتە هۆی خەمۆكی و زیاد هەستییاربوون بەرامبەر بە هەر بارودۆخێك كە سترێس و شەكەتی پەیدا بكات. ماددەی دۆپامین Dopamine یەكێكە لەو ماددە كیمیاییانەی مێشك كە كەم و زیادی بڕەكەی كاریگەری بەرچاو دەكاتە سەر هەڵسوكەوت و باری دەروونی. ئەنزیمی كرێب CREB رۆڵی هەیە لە ئاكتیڤكردنی ئەو جینانەی كە رۆڵیان هەیە لە دەردانی ماددەی دۆپامین و فرمانەكانی مێشك لەگەڵ كرداری دروستكردنی بیرەوەرییەكاندا. بە خۆراكی چەور رێژەی ئەم ئەنزیمە و هۆرمۆنی كۆرتیكۆستیرۆن Corticosterone لە مێشكدا بەرز دەبێتەوە، ئەو هۆرمۆنەی كە پەیوەندی بە سترێسەوە هەیە، ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە كە ئەم گۆڕانانە بەر لە قەڵەوی روودەدەن. لە پوختەی لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خۆراكی دەوڵەمەند بە شەكر و چەورییە تێرەكان نەك هەر دەبێتە هۆی قەڵەوی، بەڵكو كیمیای مێشكیش دەگۆڕێت و وا لەمرۆڤ دەكات كە زیاتر بخوات.
Top