زەنجەبیل Ginger بە تازەیی یان بە وشككراوی بە شێوەی پاودەر چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بۆ نموونە یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدات بەتایبەتی هەرسكردنی پرۆتین و ترشە چەورییەكان بەوەی كە هانی دەردانی ئەنزیمەكانی هەرسكردن دەدات، كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا كەم دەكاتەوە، ئازاری سك سووك دەكات، سكچوون رادەگرێت و ترشێتی ناو گەدە هاوسەنگ دەكاتەوە كە دەبێتە ئەگەری هێڵنج بەتایبەتی هێڵنج و رشانەوەی پەیوەست بە مانگەكانی سەرەتای دووگیانی، كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار، سنوورداركردنی گەشەكردنی ڤایرۆسی تامیسكەHerpes simplex، دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەش، خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكانی زستان، سووككردنی نیشانەكانی سەرما و هەڵامەت، هاندانی سووڕی خوێن بە هۆی خاوكردنەوەی تەشیلەماسولكەكانی دیواری بۆڕییەكانی خوێن، سووككردنی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەر، سووككردنی ئازارەكانی سووڕی مانگانە، رێگرتن لە هەوكردنی دەمارەكان لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرەDiabetic Nephropathy. جگە لەمانە، لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی زەنجەبیل ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا دادەەبەزێنێت بە كەمكردنەوەی هەڵمژینی لە ریخۆڵەدا، هەروەها رۆڵی هەیە لە خۆپاراستن و چارەسەركردنی چەندین جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن و شێرپەنجەی هێلكەدان.