كاریگەری كەمیی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لەپیاو و ئافرەتدا

كاریگەری كەمیی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لەپیاو و ئافرەتدا
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن Testosterone كە بە شای هۆرمۆنەكان ناسراوە لە لەشی پیاو و ئافرەتدا بە رێژەی جیاواز هەیە. تێستۆستیرۆن لە پیاودا لە گون و لە ئافرەتدا لە هێلكەدانەكان راستەوخۆ دەردەدرێتە ناو خوێن و ئەم گلاندانە كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی بەشێكی مێشكەوە كە هانی گلاندی پتیوتەری دەدات بۆ دەردانی دوو هۆرمۆنی FSH و LH كە هاندەرن بۆ دەردانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن. هۆكاری كەمی رێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ گەلێك نەخۆشی لە گلاندی دایك (پتیوتەری Pituitary) یان لە گلاندەكانی زاوزێدا. دوا ماكەكانی كەمبوونەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە پیاو و ئافرەتدا بریتین لە پوكانەوەی ئێسك Osteoporosis و پوكانەوە یان كەمبوونەوەی بارستایی ماسولكە. نیشانەكانی كەمی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەگۆڕێن بە گوێرەی كاتی روودانی لە ژیانی یەكێكدا. لە پیاودا نیشانەكان بریتین لە: نەزۆكی، كەمبوونەوەی موو لە لەشدا، بچووكبوونەوەی قەبارەی ماسوولكە بەتایبەتی پەیكەرە ماسوولكەكان، بێهێزی گشتی، هەستكردن بە شەكەتی و زوو ماندووبوون. لە ئافرەتیشدا: هەستكردن بە تەزووی گەرم لە ناوچەی سەر و ملدا Hot flashes، هەستكردن بە ناڕەحەتی و نائارامی Irritability، تێكچوونی خەو بە شێوەی خەوزڕان و پچڕ بچڕبوونی خەو. بۆ چارەسەركردن لە پیاودا، هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بە شێوەی دەنك، دەرزی، یان لەزگە لەبەردەستدایە.
Top