گرنگی سیلینیۆم بۆ تەندروستی چییە؟

گرنگی سیلینیۆم بۆ تەندروستی چییە؟
سیلینیۆم Selenium كانزایەكی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، گرنگترین سەرچاوە خۆراكییەكانی سیلینیۆم بریتین لە: گۆشت، خۆراكی دەریا، دانەوێڵە، زەردێنەی هێلكە، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، شیر، كوارگ، سیر. ئەو پرۆتینانەی كە سیلینیۆم لەخۆدەگرن Selenoproteins هاوبەشن لە پێكهاتەی چەندین ئەنزیم كە گرنگن بۆ راپەڕاندنی چەندین فرمان وەكو میتابۆلیزیم هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی، میكانیزمەكانی سستمی بەرگریی لەش، كرداری دژەئۆكسان، باشتركردنی توانای زاوزێ لە پیاودا. كانزای سیلینیۆم گرنگە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات، هەروەها نیشانەكان لە نەخۆشانی رەبودا سووك دەكات و كۆئەندامی دڵ و سووڕانیش لە نەخۆشی دەپارێزێت. سیلینیۆم لە خۆراكدا سوودی دیكەی هەیە وەكو پاراستنی ئافرەتی دووگیان لە تووشبوون بە ئاڵۆزییەكان بەتایبەتی ژاراویبوونی دووگیانی Eclampsia، تاودانی كرداری چاكبوونەوە لە برین و سووتانەكانی پێست. پێویستی رۆژانەی سیلینیۆم بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 55-40 مایكرۆگرام. كەمیی سیلینیۆم لە لەشدا دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی چەندین گرفتی تەندروستی.
Top