پێنج رێگە بۆئەوەی نینۆکەکانت درێژتر دەربخەیت
May 18, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: شێوەی نینۆکەکانت رێکبکەرەوە بە شێوەی "ئاڵمۆند"، کە زیاتر لە هەرشێوەیەکی دیکە نینۆک درێژتر دەردەخات.
دوەم: زیاتر رەنگی بێجی، پەمەیی، قاوەیی کاڵ، یان گۆشی هەڵبژێرە، دوربکەوە لە رەنگە تۆخەکان.
سێیەم: کۆنتوری نینۆکەکانت بکە، رەنگە ئەو پرسیارە لە خۆت بکەیت چۆن کۆنتوری بکەم؟ لە نێوان نینۆک و پێستەکەت بۆشاییەکی کەم بە نینۆکەکەتەوە جێبهێڵە کە بۆیەی لێنەدەیت، ئەمەش زیاتر نینۆکت درێژ دەردەخات.
چوارەم: ستایلی فرێنچ هةڵبژێرە، کە یەکێکە لە ستایلە باوەکان و زیاتر نینۆکت درێژ دەردەخات.
پێنجەم: لەسەر نینۆکت نەخش یان بریسکە بەکاربهێنە و دروستی بکە.
سەرچاوە : خەندان
