چەند رێنماییەک بۆ رازاندنەوەی ژوری دانیشتنی بچوک
May 13, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: رەنگی سروشتی بەکاربهێنە، وەکو سپی، رەساسی، بێجی زیاتر ماڵەکەت کراوە دەردەخات.
دوەم: مێزی بچوک بەکاربهێنە، بۆئەوەی بۆشایی زیاترت بۆ بگەڕێتەوە.
سێیەم: تەواوی زەویەکە بە مێز و تەپڵەک و گۆزە مەڕازێنەرەوە، بۆشاییەک جێبهێڵە کە هیچ شتێکی تێدا دانەنێیت.
چوارەم: قەنەفە و کورسی شێوە جیاواز هەڵبژێرە.
پێنجەم: وێنە هەڵبواسە زیاتر ژورەکە فراوان دەردەکەوێت.
شەشەم: کەلوپەلی شوشە بەکاربهێنە، بەتایبەتی بۆ مێز.
حەوتەم: بە ئاوێنە ژورەکەت برازێنەرەوە.
سەرچاوە: خەندان
