جوانترین و خراپترین ستایلەکانی قژ بۆ خانمان
May 11, 2020
رەنگا و ڕەنگ
باشترینەکان:
یەکەم: قژی درێژی قات قات، بەتایبەتی بۆ قژی لول ستایلێکی جوان و گونجاوە.
دوەم: شەپۆلی نەرم، زیاتر ئەو خانمانەی قژیان خاوە دەتوانن لەرێگەی ئامێری قژ لولکردن بەوشێوەیە بیوەستێنن.
سێیەم: کاری شەپۆلدار، زیاتر بۆ ئەو خانمانە گونجاوە کە روخسارییان خڕە.
چوارەم: کاری سویدی، ستایلێکی شیک و مۆدێرنە، یەکێکە لە جوانترین ستایلەکان.
خراپترینەکان:
یەکەم: شێوە حەوتی، زیاتر لە 90 و سەرەتای 2000 مۆدی ئەو ستایلەبو، بەڵام لە ئێستادا مۆدی نەماوە.
دوەم: پەرچەم بۆ ئەو کەسانەی دەموچاوییان پانە، ستایلێکی نەگونجاوە و باشترە لێی دوربکەونەوە، چونکە دەموچاویان پانتر دەردەخات.
سێیەم: قژی زۆر درێژ، سەرنجراکێشی خانمەکە دەشارێتەوە، ئاساییە قژت درێژ بێت، بەڵام زۆر درێژ گونجاو نییە.
سەرچاوە : خەندان
