گەشتكردنی وڵاتان بە پایسكل

گەشتكردنی وڵاتان بە پایسكل
پایسكل ئەو كەرەستەیەیە كە بۆ گواستنەوە و وەرزشكردن بەكار دێ، لە ئێستادا وەك كەرەستەیەك بۆ سەركێشی لە گەشتكردنیشدا كاری پێ دەكرێت، ئافرەتێكی خەڵكی تونس كە ناوی (سارە حابە)یە، توانی بە پایسكل لە ماوەی (53) رۆژدا و لە گەشتێكدا لە تونسەوە بگاتە سعودیە، سارە لە تێكچوونی پایسكلەكەی دەترسا كە نەوەك تووشی شكست بێت و نەتوانێت چاكی بكاتەوە، بەڵام بە یارمەتی دوو پیاوی تونسی توانییان خەونەكەی بەدی بهێنن، بە جۆرێك كە لە رێگادا لەگەڵیدا بوون، تا لە كێشە و گرفتەكان ئاگاداری بن، سەرەتا لەكاتی بەڕێكەوتنی دوای (15) رۆژ تووشی سەرما و ئەنفلەوەنزا بوو لەگەڵ گەیشتنی بە وڵاتی میسر سەرەتا گومانی نەخۆشیی كۆرۆنەیان لێ كرد، بەڵام دوای پشكنین هیچیان بۆ دەرنەكەوت و دوای میسر چووە ناو وڵاتی سعودیە.
Top