هەست و خۆشەویستی كاریگەریی لەسەر جوانی هەیە، چونكە كاتێك مرۆڤ لە كەشێكی خۆشەویستیدا دەژی، هەست بە ئارامی و دڵخۆشی دەكات و بەمەش جوانییەكەی گەشاوەتر دەبێت، هەست لە نێوان هەردوو رەگەزدا رێژەی جیاوازە و بەپێی كەسەكە و رەگەزەكەی دەگۆڕێت، هەندێ جار خانمان لە مەبەست و هەستی خۆشەویست و هاوسەرەكانیان تێناگەن ئاخۆ چەند و چۆنە. لێرەدا هەندێ جیاوازیی نێوان هەردوو رەگەز دەخەینەڕوو: سەرەتا خانمان پێویستە بزانن كە پیاوان زیاتر هەست بە خۆشەویستی دەكەن و خێراتر بڕیاری لەسەر دەدەن، بەڵام ئافرەتان دوای متمانە و تێگەیشتن بڕیار دەدەن، لە سەرەتای دەستپێشخەریدا هەمیشە پیاوان بۆ دەڕبرینی خۆشەویستی و هەست دەستپێشخەرن، بەڵام وەك گوتنی وشەی هەست و خۆشەویستی ئەوا ئافرەتان زیاتر باسی دەكەن، ئافرەتان پێیانەوە دیار نییە كە كەوتوونەتە ناو دنیای خۆشەویستی، كەچی پیاوان هەر زوو لە جووڵە و كرداری رۆژانەیاندا دەردەكەوێت، بۆیە هەمیشە ئاگاداری باری هەست و خۆشەویستیی كەسی بەرامبەرت بە و لەو بوارەدا فەرامۆشی مەكە، تا كەشێكی دڵخۆشت هەبێت و جوانیت هەردەم گەشاوە بێت.