ماسییەك بە 1.8 ملیۆن دۆلار

ماسییەك بە 1.8  ملیۆن دۆلار
كەسێكی ژاپۆنی خووی بە ماسی تۆنەوە گرتووە، لە هەر شوێنێك ماسییەكی گەورەی تۆنە راو بكرێت، ئەو ئامادەیە بە پارەیەكی زۆر بیكڕێت، ئەو پیاوە ناوی (كیوشی كیمۆرا)یە كە لە یەكێك لە چێشتخانە بەناوبانگەكانی سووشی لە ژاپۆن چێشتلێنەرە و زۆربەی خواردنەكانی لە گۆشتی ماسی و گیانداری دەریایی پێكهاتوون، ئەو چێشتلێنەرە كاتێك كە بیستی ماسییەكی تۆنە راوكراوە كە كێشی (276) كیلۆگرامە، خێرا خۆی گەیاندە راوچیی ئەو ماسییە زەبەلاحە و لە مەزادێكی ئاشكرادا بڕی (1.8) ملیۆن دۆلاری بەو ماسییە دا، هەمان كەس ساڵی پاریش ماسییەكی تۆنەی بە نرخی (3) ملیۆن دۆلار كڕی. ئەوچێشتلێنەرە بەناوبانگە تەواوی گۆشتی ئەو ماسییە زەبەلاحانە بۆ كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان ئامادە دەكات و بە نرخێكی زۆر پێیان دەفرۆشێت.
Top