كراس یەكێكە لەو پۆشاكانەی كە جوانی و كارامەیی پێوە دیارە، بەتایبەت لە رۆژانی دەرچوون و چوونە شوێنی دەوام و شوێنی فەرمی، لەو جێگایانە پێویستت بە پۆشینی كراس دەبێت، هەرچەندە كراس جلێكی فەرمییە، بە كەسێكی كارامەت دەردەخات، بەڵام پسپۆڕان پێیان وایە كە دەكرێت كراسەكان رازاوەتربن و ئەو شێوە فەرمییەیان كەم بكرێتەوە، ئەویش بە دانانی خشڵ و ئێكسسوارەكان لەگەڵ كراس، دانانی خشڵەكان بۆ شیككردنی لەگەڵ كراس دەكرێت لەرێگەی بەستنی بێت لەسەر كراسەكە، یان بە دوورین لە كراسەكە بدرێت، ئەو شێوازە بە ستایلی (لۆك) ناسراوە، كە دەكرێت چەندین كەرەستە و خشڵی وەك: قردێلە، موروو، كریستاڵ، قۆچپە، وردە شووشە لەسەر كراسەكان بدرێت، هەروەها بە دانانی خشڵی سەر دەستەكان، كە لە شوێنی قۆپچەكانی سەر دەست دەدرێت، ملپێچی قوماشیش لەسەر كراسەكان دەبەسترێت، پشتێنی تەنك و پانیش لە شێوەی پێست و قوماش لەسەر كراس دەبەسترێت، بەم چەشنە تۆش مۆدێكی نایاب بۆ كراسەكەت دروست دەكەیت، كە لە شێوە فەرمییەكە دوور دەكەوێتەوە و زیاتر گەنجانە دەردەكەوێت.