سەیركردنی فیلم و تەرخانكردنی ساتێك بۆ پشوودان، ئەگەر لەسەر شوێنێكی نەرمونیان نەبێت، هێندە سوود لە كاتی حەسانەوەكەت ناكەیت، بە تایبەت كاتێك لەسەر كورسی، یان پێخەفێكی خۆش پشوویەك دەدەیت، ئەوكاتە هەستی ماندووێتیت دەڕەوێتەوە. بە وتەی ئەندازیاری ئیتاڵی (فابیۆ فینلا)، كە داهێنەری پێخەف و كورسیی نەوەی دووەمە، نەوەی دووەم واتە جۆرێكی تازە و پێشكەوتوو و جیاواز لە نموونەی پێشووی خۆی، ئەو ئەندازیارە كورسی و سیسەمەكانی لە ماركەی (های ئینترۆریس)ە، كە هەموو پێداویستییەكی لەگەڵدایە، تەنانەت تەلەفزیۆن و بڵندگۆ و گۆڕانكاریی پلەی گەرمی، هەروەها سیسەمەكە بە چەندین شێوە بەرز و نزمی پێ دەكرێت و بۆ لاتەنیشتەكانیش دەجووڵێندرێت، تەنانەت ئەلارمیشی هەیە، كاتێك بیەوێت كەسێك خەبەر بكاتەوە، دەست بە جووڵەی نەرم و میوزیكێكی هێواش دەكات، جگە لەوانەش سیستەمەكە رووناكیی جوان و سەرنجڕاكێشی بۆ دانراوە، كە بە دڵی خۆت چ رەنگ و ئاستێكی رووناكیت بۆ گونجاوە، لەسەر سیستەمەكە گۆڕانكاریی تێدا دەكەیت.