موشەكی ئاڤانگارد-ی رووسی، ئەم موشەكە ساڵی ٢٠١٨ ڤلادیمۆر پۆتین لەگەڵ پێنج سیستەم و موشەكی دیكە بۆ جیهان ئاشكرای كردن، كە لانی كەم بۆ ماوەی ١٥-٢٠ ساڵی دیكە هیچ وڵاتێك ناتوانێت پەی پێ ببات، موشەكی ئاڤانگارد موشەكێكی هایپەرسۆنیكی كیشوەربڕە، كە خێراییەكەی ٢٧ جار لە خێرای دەنگ زیاترە و دەتوانێت لە كاتژمێرێكدا ٣٢٠٠٠ كم ببڕێت، ئەم موشەكە لەلایەن مانگی دەستكردەوە ئاراستە دەكرێت، لەكاتی هەڵدانی تا گەیشتنی بە ئامامانجەكەی زیاتر لە ١٠ هەزار تا ١٠٠ هەزار جار شوێنی خۆی بە شێوەی لولپێچی دەگۆڕێت و هیچ سیستەمێكی بەرگری ناتوانێت بیخاتە خوارەوە، ئەم موشەكە لە نەوەی پێنجەمە، كە هیچ سیستەمێكی بەرگری بە S-400 ی رووسییشەوە ناتوانێت بیخاتە خوارەوە، موشەكی میونتمانی ئەمریكی لە نەوەی ٣.٥ە كە بە ٢٠ ساڵی تریش ئەستەمە ئەمریكا لە موشەكی كیشوەربڕدا بگاتە ئاستی نەوەی پێنجەم، ئەم موشەكە هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمییە كە كەس نازانێت چەند كڵاوە هەڵدەگرێت، بەڵام رووسیا رایگەیاند هێزی موشەكەكە دوو ملیۆن تۆن TNTیە، كە بەسە بۆ كاولكردنی وڵاتێكی وەك عێراق. هیچ رادارێك ناتوانێت ئاشكرای بكات، هەروەها هیچ گەرمییەك دەرناكات و بەساردی دەمێنێتەوە، بۆ خۆ ونكردن لە هەموو رادارەكان دەتوانێت هەموو چركەیەك ٥٠ هەزار فریكوێنس دەربكات.