تیلیفریك لە نێوان وڵاتان

تیلیفریك  لە نێوان وڵاتان
تیلیفریك، ئەو ئامێرەی بۆ گواستنەوەی مرۆڤ بەكاردێت، كە زیاتر بۆ مەبەستی گەشتیاری و لە شوێنە گشتییەكاندا و هەروەها لەسەر بەرزایی شاخ و كێوەكاندا دادەنرێت، تا مرۆڤ بە سانایی لە نێو تیلیفریكەوە دیمەنەكان بە جوانی ببینێت، وەك دەزانین ماوەی درێژایی تیلیفریكەكان كورتە، بەڵام پرۆژەیەكی گەورەی تیلیفریك نێوان وڵاتی رووسیا و چین دروست دەكرێت، كە بە دەتوانی لە رووسیا بگەیتە چین بە تیلیفریك، كە لە شاری (خیخە)ی باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتی چین دەست پێدەكات و لە شاری بیلاگوفیشیتنیكی رووسی تەواو دەكات، ئەو تیلیفریكە جێگەی (60) كەس دەبێتەوە، لەلایەن ئەندازیارێكی هۆڵەندی بە ناوی (یۆ ئان ستۆدیۆ) سەرپەرشتی پرۆژەكە دەكات، ئەوەی سەیرە لە نێو كابینەكانی ئەو تیلیفریكە چێشتخانەیەكی بچووك و بەشی سەرەوەشی بە سەوزایی رازاوەتەوە.
Top