خۆخی زەبەلاح

خۆخی زەبەلاح
خۆخ یەكێكە لە میوە بەتام و چێژەكان، هەندێ جار خۆخێكی گەورە لە نێو سەبەتەی خۆخەكان دەدۆزیتەوە و كە خۆخێكی لەم چەشنە نۆش دەكەیت دەبێتە مایەی دڵخۆشی، لە وڵاتی كۆریای باكوور، توانییان گەورەترین خۆخ بەرهەم بهێنن، ئەو كارە لەلایەن پەیمانگەی زانستی كشتوكاڵیی میوەكانەوە كاری لەسەر كراوە، كە جۆرە خۆخێكیان بە تێكەڵكردن و لێكدانی توێكڵەكانیان بەرهەمهێناوە، ئەو خۆخە بە ناوی (سۆكشۆن 3) كراوە، یەكێكە لە (40) جۆرە خۆخەكانی جیهان، كێشی هەر یەكێكیان تا (700) گرام دەبێت، گەورەیی و قەبارەكەی ناو لەپی مرۆڤێكی پێگەیشتوو پڕ دەكاتەوە.
Top