كەشتیی شاژن ماری The Queen Mary كە بە كەشتی (بریتین بۆت) ناسراوە، یەكێكە لە كۆنترین كەشتییە كۆنەكانی جیهان كە لە ساڵی (1961) بۆ یەكەمین جار رەوانەی نێو ئاوی دەریا كراوە، لەو كەشتیەدا كە یەكەم تاقیكردنەوەی كەشتی خەونەكان بووە و گشت پێداویستییەكی سەر وشكانی لەنێو ئەو كەشتییەدا هەبووە، وەك چێشتخانە و یاریگا و گازینۆ و بازاڕ، یەكێك لەو سەرنشینانەی كە بۆ یەكەم جار لەگەڵ ئەو كەشتییەدا گەشتی كردووە، كەسێك بووە بە ناوی (ویلیام میلەر)، وەك خۆی دەڵێ: گەشتی ئەو كەشتییە وەك گەشتی كات وابوو، لە شەستەكانی سەدەی رابردوو بووین، بەڵام وا هەستمان دەكرد لە ساڵانی داهاتووی خۆمانین، ئەوەی ئێستا لە كەشتییە بەناوبانگەكانی جیهاندا دەبینرێت، لەو كەشتییەدا هەبوو، بۆیە ئەو كەشتییە بە هەوێن و سەرچاوەی بیرۆكەی كەشتییەكانی ئەم سەردەمە دادەنرێت.