پەرستگای خۆشەویستی و هاوسەرگیری

پەرستگای خۆشەویستی و هاوسەرگیری
زۆربەی گەنجان (كوڕان و كچان) هیوا دەخوازن بكەونە داوی خۆشەویستی و هاوسەرگیری بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە بە هۆی ژیانی تایبەت و بیركردنەوەیان، یان نەبوونی چانسی هاوسەرگیری نەتوانن بەو قۆناغە بگەن، بەڵام لە وڵاتی تایوان چارەسەر بۆ ئەو بابەتە دۆزراوەتەوە بە جۆرێك كە، ئەوانەی دەیانەوێ بچنە قۆناخی خۆشەویستی و قەفەسی زێڕینی هاوسەرگیری، لەو وڵاتەدا شوێنێك هەیە بە ناوی (پەرستگای خۆشەویستی و هاوسەری)، كە تیایدا پەیكەرێك دانراوە و بە «خواوەندی خۆشەویستی» ناسراوە، دەگوترێت، لە سەردەمی پێشوودا پیاوێك هاتۆتە لای ئەو پەیكەرە و لە سەر كاغزێك ناوی خۆی و ئەو كچەی نووسیوە كە بە دڵیەتی، پاش ماوەیەك نیازەكەی جێبەجێ بووە و دواتر لەگەڵ هاوژینەكەی هاتوونەتە لای ئەو پەیكەرە و بە نووسینی سوپاسنامەیەك دەستخۆشییان لەو پەیكەرە كردووە، ئێستا كارەیان بۆتە نەریتێك و خەڵكی دیكەش چاویان لێ دەكەن، ئەو پەیكەرە ناوی (یۆ لۆوا)یە، لە پەرەستگای (تایپای خیچای - خوداوەندی خۆشەویستی) لە شاری شیای دانراوە، ئەو چیرۆكە بۆ ساڵی (1859) دەگەڕێتەوە، لە ئێستاشدا ئەوانەی دەیانەوێ بە ئەڤیندارەكانیان شاد ببن، روو دەكەنە لای پەیكەری خۆشەویستی و نزا و داوای خۆیان بە نامە و قسە پێشكەش دەكەن. ئەوەی سەیرە و جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە نرخی هەر نزا و داواكارییەك (9) دۆلارە، كە بۆ خزمەت كردنی پەرستگاكە تەرخان دەكرێـت
Top