نمایشكاری خاوەن پێداویستی تایبەت

نمایشكاری خاوەن پێداویستی تایبەت
ئەوانەی لە دوای بەدیهێنانی خەونەكانیانن، دەتوانن تەواوی هەوڵ و بیرۆكەكانیان جێیەجێ بكەن، تا بەو ئامانجە دەگەن كە لە مێشكیاندایە، وێڕای بوونی تەنگوچەڵەمەكانی ژیان، بەڵام نابێ مرۆڤ لە هەوڵدان بوەستێت، ئەوە قسەی خانمە نمایشكارێكی خاوەن پێداویستی تایبەتە كە وێڕای ئەوەی قاچەكانی كار ناكەن، كەچی لە كاری نمایشكاری جلوبەرگ سەركەوتوو بووە، ئەو كچە ناوی (ئارۆن فیلیپ)ـە و تەمەنی (17) ساڵە، شێوەی روخساری هێندە سەرنجڕاكێشە كە بۆتە جێگەی بایەخی دیزاینەران و وێنەگرانی نمایشكاران، پێستی ئەسمەرە و دوو چاوی گەشی هەیە، ئەو خانمە كاركردنی وەك نمایشكار لە كۆمپانیای (ئیلیت مۆدێل مانجمێت)ـەوە دەستی پێ كرد، كاتێك كە لە یەكەم كاری تاقیكردنەوەی وێنەگرتندا بوو بۆ گۆڤاری (ئای دی)، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكانی، لەلایەن زۆربەی ماركە بەناوبانگەكانەوە بۆندی پێشكەش كرا، دیارترینیان (H&M) بۆ جلوبەرگ، تەنیا كارێك كە رێگر بووە لەم خانمە تا بەشداریی نمایشەكان بكات، باری نەگونجاوی تەندروستی و دانیشتنیەتی لەسەر كورسی، تائەو كاتەی كە لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بیرۆكەی دانانی رێڕەوی كورسیی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شوێنی نمایشەكاندا دانرا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نمایشكاری خاوەن پێداویستی تایبەتیش وەك هەر نمایشكارێكی ئاسایی لە نمایشەكان بەشداری بكات.
Top