هێڵی سەرشانی فڕۆكەوان - (epaulette)
March 2, 2019
رەنگا و ڕەنگ
هەروەك چۆن هێڵەكان لە كۆلێژێكەوە بۆ كۆلێژێكی دیكە دەگۆڕێت، بەهەمان شێوە لە هێڵێكی فڕۆكەوانییش بۆ هێڵێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بەم شێوەیەیە: Student pilotئەو كەسەیە كە هیچ هێڵێك لەسەر شانی نییە و هێشتا فێرخوازی فڕۆكەوانییە لە نێوان سفر بۆ ٢٠ كاتژمێر فڕینی هەیە. Mature pilot ئەو كەسەیە كە یەك هێڵی لەسەر شانە، واتا هێشتا فێرخوازی فڕۆكەوانییە و لە ٢٠ بۆ ٤٠ كاتژمێر فڕینی هەیە. Private pilot ئەو كەسەیەكە دوو هێڵ لەسەر شانەكانیەتی، خاوەنی بڕوانامەی تایبەتی فڕۆكەوانییە و لە ٤٠ بۆ ٧٠ كاتژمێر فڕینی هەیە، چاوەڕوانی ئەوەیە كە لە ئایرلاینێك وەربگیرێت ئەویش دوای ئەوەی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی CPL پێی دەوترێت سێكند ئۆفیسەر (second officer). فڕۆكەوانی تایبەت دەتوانێت وەك فڕۆكەوانی تایبەت، یان وەك فڕۆكەوانی خۆهەڵدانی پەرەشووت لە فڕۆكەوە كاربكات. First officer ئەو كەسەیە كە سێ هێڵی لەسەر شانە و ماوەی 150 بۆ 200 كاژێر فڕینی هەیە. لە ئێرلاینێك وەك ئەفسەری پلە یەك (كۆ پایلۆت ) كار دەكات، لە لای راستی كۆكپێتەكەوە دادەنیشێت و ئەزموون وەردەگرێت بۆ ئەوەی ببێ بە كاپتن. (Captain) كاپتن ئەو كەسەیە كە چوار هێڵی لەسەر شانە و كاپتنی فڕۆكەكەیە و دەسەڵاتی فڕۆكەكەی بەدەستە. لە هەموو جیهاندا چوار هێڵ هێمایە بۆ كاپتنی فڕۆكەوانی. پێویستە كاپتن هەڵگری بڕوانامەی Airline Transport Pilot License Holder (ATPL)بێت. گرنگیی دانانی ئەو هێڵانە لەوەدایە كە كاتێك كە دەڕۆیتە ئایرلاینێكەوە، دەزانی لەگەڵ كێدا كاردەكەیت. بۆ نموونە: كاتێك كە فڕۆكەوانێك دەبینی دوو هێڵی لەسەر شانە، دەزانی كە ئەو كەسە تازە دەرچووە و ئەزموونی كەمە، بەڵام كەسێك كە سێ هێڵی لەسەر شانە ئەزموونی زیاترە. هەرچەندە هەموویان فڕۆكەوانن و كاری خۆیان بەباشی دەزانن و بڕوانامەیان لەسەر پیشەكەیان وەرگرتووە، بەڵام ئەزموون لە فرۆكەوانیدا كاریگەریی زۆری هەیە.
