هەنگاوەكانی بەر لە نووستن
March 2, 2019
رەنگا و ڕەنگ
- ماكیاژ: گرنگترین هەنگاو، پێویستە تەواوی ماكیاژەكەت لاببرێت، چونكە مانەوەی ماكیاژ كاریگەریی خراپی لەسەر روخسار دەبێت، بۆیە پێویستە بە كەرەستەكانی ماكیاژ لابەر و شووشتن، روخسارت بە جوانی پاك بكرێتەوە.
- كرێمی دەست: هەنگاوێكی دیكەی گرنگە، كە چۆن روخسار پێویستی بە پاككردنەوە هەیە، دەستەكانیش پێویستیان بە كرێم هەیە، تا لە كاتی خەودا پێستی دەست وشك نەبێت، بەڵام نابێت كرێمەكە بە شێوەیەكی زۆر لێبدرێت، بەڵكو دەبێت بە سادەیی لە دەست بدرێت.
- تۆنەر: دوای شووشتن و پاككردنەوەی روخسار بە كەرەستەكانی ماكیاژلابەر، پێویستە روخسار بە كلینكسی تەڕ و بە تۆنەر پاك بكرێتەوە، بۆ ئەوەی خانەكانی روخسار پاك ببنەوە و پەڵە و زیپكەكانیش چارەسەر ببن.
- مەساج: پێویستە مەساجی پێستی روخسار بكرێت، بەتایبەت نێوچەوان و گەردن و روومەتت، بۆ ئەوەی ماسوولكە و خوێنبەركانی ئەو شوێنانە كارا بن و تا بەیانی كاری خۆیان بكەن، جگە لە روخسار هەوڵبدە دەستەكانیش، بەتایبەت مەچەك و پەنجەكان بشێلە، تا خەوێكی ئارامت هەبێت.
- جلی خەو: پێویستە جلەكەت فراوان بێت، ئەگەر لە كەشێكی سەرمادا بیت، هەوڵبدە جلەكەت گەرموگوڕ بێت، هەروەها دوای شێڵانێكی كەم قاچەكانیشت داپۆشە و مەهێڵە هەوای بەركەوێت.
- خەو و نیگەرانی: بەر لە خەوتن، هەوڵبدە هەست و هۆشت ئارام بكەیتەوە، خەوێكی باش پێویستە كەمتر نەبێت لە (7) كاتژمێر، هەروەها هەوڵبدە لە كەشێكی تاریك و بێدەنگدا بخەویت، تا جەستەت تەندروست و جوانییشت گەشاوە بێت.
