32 زمان دەزانێت

32 زمان دەزانێت
زمان زانین، بەهرە و زانستێكی سەردەمە، لە رێگەی زانینی زمانی نەتەوە و هۆزەكانی دونیا، دەتوانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ هەموو بەشێكی جیهاندا هەبێت و پەیوەندی بكەیت، ئەوانەی خۆیان فێری زمانی دیكە دەكەن، هەمیشە لە پێگەیەكی بەرزدا دەبینرێنەوە، وەك ئەو گەنجەی كە توانیویەتی ژمارەیەكی پێوانەیی لە زانینی زمانەكانی جیهاندا تۆمار بكات، ئەو گەنجە ناوی (ئەیونیس ئیكۆنۆمۆ)یە، لە بارەگای یەكێتی ئەوروپا وەك وەرگێڕ لە تۆڕێكدا بە ناوی (هایبەربۆلیگلۆت) كار دەكات. ئەم كەسە خاوەن بەهرە و توانایەكی ناوازەیە لە فێربوون و قسەكردن بە زۆرترین زمان، لە ئێستادا دەتوانێت بە (32) زمان قسە بكات، زمانە فەرمییەكانی خۆی بریتین لە: رووسی، پورتوگالی، نەرویجی و پۆڵەندی، ئەوانی دیكەش زمانی نەتەوە و وڵاتان و هۆزەكانی جیهانن، خۆی دەڵێ: «فێربوونی زمان ئاسان نییە، بەڵام تێكەڵی و گەشتكردن و نزیكبوونەوە لە نەتەوەكان و سەردانی وڵاتانی جیهان، رێگەت بۆ خۆش دەكات تا بە ئاسانی زمانەكانی جیهان فێر بیت.»
Top